Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:06

317 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشت و مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی و ئابووری بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 16 ى 1 ى 2019 ، 317 ملیار دیناری به‌غدا كه‌تایبه‌ته‌ به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان  ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرا 


سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌ى به‌غدا ، هه‌فته‌ى داهاتوو  مووچه‌ى  مانگی 10 ى ساڵی 2018 ، ته‌واوی  شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌

هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى  هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ ، سامان سروشتیه‌كان ، ئه‌وقاف دابه‌ش كرد 

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.