Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:59

مه‌سرور بارزانی : رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا به‌پێویست ده‌زانرێت

مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كۆبوونە‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16/1/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.

له‌م دیدارەدا دوا پێشهات و ئەگەرەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكرا، هەرەوەها بیروڕا له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌‌كانی تایبه‌ت به‌ رەوشی رۆژهەڵاتی فوڕات لە سوریا ئالوگۆڕ كرا، پەیوەست بەوە مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە بە پێویست دەزانرێت رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بکرێت بۆئەوەی مافی گەلەکەیان لە گۆڕانکارییەکاندا جێگیر بکەن.

هەر لەو دیداره‌ باس لە جموجۆڵ و پەرەسەندنەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوە و گەشەکردنی زیاتری گرووپە تیرۆریستیەکان و سەقامگیرکردنەوەی عێراق بە گشتی و ناوچە رزگاربووەکان بە تایبەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.