Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:51

پۆلیسى سلێمانی : ‌ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی ئەو مێرد منداڵە هەیە پەیوەندیمان پێوه‌ بکات

له‌ئاگاداریه‌كدا
کوردستان TV
100%


له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، مێرد منداڵێك چەند رۆژێكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دۆزراوەتەوەو لەئێستادا لەخانەی كوڕانە لە ناحیەی بەكرەجۆ . 


 پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، داوا لەكەسوكاری دەكەین سەردانی هۆبەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود خانەی ناوبراو بكەن بۆزانیاری بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.

ڕۆژی 19-12-2018 ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی مێرد منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بردە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان لەشاری سلێمانی ،دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر مێرد منداڵەكە ڕەوانەی خانەی كوڕان لە بەكرەجۆ كرا .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، شەوی 15ی 1ی 2018 ، شۆفێرێكی تاكسی مێرد منداڵەكەی لەشاقامێكی شاری سلێمانی دۆزیبۆوەو ڕەوانەی هۆبەی نەوجەوانانی كرد ، دوای كردنەوەی پەڕاوو ئاگاداركردنەوەی بەڕێز دادوەر بڕیاردرا بگوێزرێتەوە بۆ خانەی كوڕان 


پۆلیسى سلێمانى داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات  هەر كەسێك زانیاری لەبارەی ئەو مێرد منداڵە (نابیستە ) هەیە پەیوەندی بكات بە هۆبەی پۆلیسی نەوجەوان .

 پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ،  بەهۆی ئەوەی كە مێرد منداڵەكە خاوەن پێداویستی تایبەتە ناوو تەمەن و شوێنی ئاشكرا نیە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.