ئه‌ودری ئه‌زولای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی یونسكۆ ڕایگه‌یاند: دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌هۆی چاندنی ئه‌و هه‌موو جۆره له مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌كاتی ڕاكردنی داعش له‌و شاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تاوه‌كو ببێته‌وه به شارێكی ئاوه‌دان و ژیان تیایدا ئاسایی ببێته‌وه كاتێكی زۆری پێویسته، ناوبراو ئاشكراشیكرد كه به‌رده‌وام فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانی ئه‌و مین و ته‌قینه‌وانه ده‌كه‌ن له ئاسمانی ئه‌و شاره و تاوه‌كو ئێستاش 100 ملیۆن دۆلارمان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه كه ئه‌مه ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی یونیسكۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.