ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاشكرایكردووه كه توانیویانه ئه‌حمه‌د سه‌ته‌لایت له موسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا روكن سه‌عد مزهه‌ر عه‌لاق ، به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی رایگه‌یاندووه: كه ده‌ستگیركراوه‌كه یه‌كێك بووه له ترسناكترین تیرۆریسته‌كان و به ئه‌حمه‌د سه‌ته‌لایت ناوبانگی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كه وه‌ك ئه‌ندامێكی ئاسایشی داعش له ناوچه‌ی ساده له عهویزه له به‌ری چه‌پی موسڵ كاری ده‌كرد.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.