به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له درێژه‌ی كوژرانی ڕۆژانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد له سنوره‌كانی كوردستان، دوو كۆڵبه‌ری دیكه له سنوری خۆی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بوونه قوربانی و كۆڵبه‌رێكیش ڕه‌ق هه‌ڵات.
ئێواره‌ی دوێنێ هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌رزاییه‌كانی گوندی ڕازی سه‌ر به به‌شی قوتوور له شاری خۆی، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و له ئاكامدا كۆڵبرێك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كه ناوی “عه‌بدوڵڵا یوسفی” كه گولله به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و به هۆیه‌وه ده‌ست به جێ گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها برینداره‌كه ناوی "ئیحسان خالیدی" و به سه‌ختی بریندار كراوه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ناوی " ئه‌میر تاهیری" خه‌ڵكی چالدێران، به هۆی زوقم و سه‌رماوه ڕه‌ق هه‌ڵاتووه و هێزه چه‌كداره‌كانی توركیه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان بۆ شاری وان له باكووری كوردستان گواستووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.