ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16 ى 1 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەم شەو بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات ، بەفر بارین لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان و قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت ، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەفر بارینە تاکوبەرە بەیانى ڕۆژى هەینى لەسەر هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە ، پلەکانى گەرماش ڕوولە نزمبونەوەیەکى تەواو دەکات لە ناوچە شاخاویەکان بەچەند پلەیەک لەژێر پلەى سیلیزى دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.