Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:56

دزێکی ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر کرا

له‌ سه‌ید سادق
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پیك ئاب.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد له‌وه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه‌، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی سه‌ید سادق لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای به‌دوادا چوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌ .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.