Erbil 8°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:27

پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)

له‌ناوه‌ڕۆكدا پێداویستیەکان بزانه‌
کوردستان TV
100%


په‌یجی Traffic Fm ى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  پێداویستى و قۆناغه‌كانى گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ( تحویل )  به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت  : 

یەکەم- پێداویستی کڕیار
۱-بەڵگەی کەسی کۆ پی وئەسڵی(پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)

۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکه‌رکوک

۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکه‌رکوک
دووەم:-پێداویستی فرۆشیار:-
-بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە)

سێیەم:-
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو پێویستە:-
بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت

چوارەم:-
هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی

پێنجەم:-
ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو

شەشەم:-
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت
حەوتەم:
ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە
 راشیده‌گه‌یه‌نن ، تەنها دەڕاسەو ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت
قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-ته‌سلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.