Erbil 8°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:28

شەڕ لەنێوان حه‌شدى شه‌عبى و دژه‌ تیرۆرى عێراقى له‌ که‌رکووک روویدا

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ
شەڕ لەنێوان حه‌شدى شه‌عبى و دژه‌ تیرۆرى عێراقى له‌ كه‌ركووك روویدا
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه‌. 

په‌یامنێرى كوردستان تیڤى پێی راگه‌یاندین: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى له‌ ناو شارى كه‌ركووك شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدى توركمانى بوونه‌ له‌سه‌ر دانانى چه‌ك له‌ پرسگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراقى بۆته‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ و حه‌شدى شه‌عبى 4 بریندارى هه‌یه‌ و دواجار له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژه‌تیرۆره‌وه‌ كۆنترۆڵى بارودوخه‌كه‌ كراوه‌ و هه‌موو چه‌كدارانى حه‌شدى توركمانى ده‌ستگیركراون. 

له‌لایه‌كى دیكه‌ هه‌واڵى میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌: له‌ پارێزگاى كه‌ركووك شه‌ڕ له‌ نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراقى له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ى حكوومه‌تى خۆجێیی روویداوه‌ و تا ئێستا زیانه‌كانى شه‌ڕه‌كه‌ نه‌زانراوه‌. 


ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.