سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان یاریكه‌رێكی به‌هێزه له‌و گه‌مه سیاسیه‌ی كه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، جگه‌له‌وه‌ی ههولێرههمیشه شوێنێك بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق و ڕۆڵ و كه‌سایه‌تی "سه‌رۆك بارزانی" توانیوێتی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، یاخود ڕاگرتنی هاوكێشه‌كان.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه ببینێت و ئه‌وه‌ش وایكردووه بایه‌خ به‌ڕۆڵی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه بدرێت.
ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌و شاندانه‌ی دێنه كوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد دووپاتكردۆته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا بایه‌خدان بهپهرهپێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی تری دیداره‌كان بووه.
گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كه وه‌ك "مه‌رجه‌ع"ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لێی ده‌ڕوانرێت نه‌ك ته‌نها له‌ناوخۆی هه‌رێم به‌ڵكو له عیراق-یش، ئه‌و ئه‌زمون و خه‌باته‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه هه‌یانه جێگای "ته‌قدیر"ی هه‌موو لایه‌كه، و توانیوێتی جێگای خۆی له هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه بكاته‌وه چ پۆستی فه‌رمی هه‌بێت یاخود نه‌یبێت.
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند: كاك مه‌سعود بارزانی له كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش حسابێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.