Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:37

به‌ وێنه‌.. کادیرێکی پارتی له‌ که‌رکوک تیرۆر کرا

له‌ هه‌وڵێكی تیرۆرستیدا
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ له‌ كادیرێكی پارتی كراو به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: له‌ گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك و له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ سواری ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ناوی (جه‌بار عارف ڕه‌شید) كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1952ی شاری كه‌ركوكه‌ كرا و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

شایه‌نی باسه‌ ناوبراو كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و به‌رپرسی ڕێكخراوی موسه‌لـڵای كه‌ركوك و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ و شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌وڵێكی تیرۆرستیدا له‌ گه‌ڕه‌كی ڕووناكی شاری كه‌ركوك تیرۆر كرا.

12

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.