ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە د.عادل عەبدولمەهدی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند" بابەتی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و لێسەندنەوەی چەك لە حەشد، ڕاست نیە، حەشدی شەعبییش بابەتێكی ناوخۆیی عێراقە.
ئەمڕۆ كه‌ناڵی (ئەلعه‌ره‌بیە) رایگەیاندبوو كە واشنتن ناوى ده‌یان میلیشیاى چه‌كداری به حكوومه‌تى عێراق داوه، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كیان بكات و له چالاكیان بخات. له به‌رامبه‌ریشدا د.عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داوای له ئه‌مریكا كردووه ماوه‌ى پێبدات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى داواكه‌یان بداته‌وه.
بەگوێرەی كەناڵی (ئەلعەرەبیە)، له‌نێو ئه‌و میلیشیایانه‌ى ئه‌مریكا داواى له عه‌بدولمه‌هدی كردبوو چه‌ك بكرێن، باڵى سه‌ربازی ڕێكخراوى به‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامرى و حزبوڵڵاى عێراقی و لیوا ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌سه‌رۆكایه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لى هه‌بوون.
ئەمڕۆش میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە ئێران لە ڕێگەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەیەوە، گوشاری خستووەتە سەر بەغدا بەوەی ڕێگە نادات بە هیچ شێوەیەك هێزەكانی حەشدی شەعبی لاواز بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.