Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:49

ئێران: ئاماده‌ین ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق هەڵگرین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند" وڵاتەكەی ئاماده‌یە ڤیزه‌ لەسەر گەشتیارانی عێراق هه‌ڵبگرێ، پێشنیاریشی كرد لە ناوچە سنوورییەكاندا شاری پیشه‌سازی دروست بكرێ.

به‌پێی میدیاكانی عێراق، زه‌ریف له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسێكی بازرگانیدا له‌ به‌غدا به‌ به‌شداری شه‌ش وه‌زیری عێراق پێشكه‌شی كرد، باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ و راشیگەیاندووە وڵاتەكەی ئامادەیە ڤیزە لەسەر گەشتیارانی عێراق هەڵگرێت.

زه‌ریف له‌ وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌یبه‌ستن، زۆر باشتره‌ له‌ په‌یوه‌ندی وڵاتانی دیكه‌، گوتیشی "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ عێراق، هیچ سنوورێك قبووڵ ناكه‌ین. ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ عێراق ڤیزه‌ش هه‌ڵبگرین و له‌ شاره‌ سنوورییه‌كاندا شاری پیشه‌سازی دروست بكه‌ین و په‌ره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ بازرگانییه‌كانمان بده‌ین".

هەروەها گوتی "له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌هێز و ئارامدا، وڵاتان به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتی دراوسێ، به‌ به‌ره‌وپێشچوونی خۆیان ده‌بینن. له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌هێز و ئارامدا، دانوستان جێگه‌ی جه‌نگ و هه‌ماهه‌نگی جێگه‌ی ململانێی چه‌ك و برایه‌تی جێگه‌ی متمانه‌كردن به‌ بیانی ده‌گرێته‌وه‌".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.