Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:18

لە هەولێر کۆربەندی ئابووری هەرێم بەرێوەچوو

ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران 7 ملیار دۆلارە
کوردستان TV
#7
100%


ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێكی بازرگانی لە نێوان بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران  و بازرگانانی هەولێر ساز كرد.

سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی ساڵانه‌ی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلاردایه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ دیداری بازرگانی نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران و شاندی‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چوو، ، دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی‌ گرفته‌كانی‌ بارزگانیی‌ نێوان هه‌رێم و ئێران خۆی‌ له‌ كێشه‌ بانكییه‌كان و به‌رز و نزمیی‌ به‌های‌ دراودا ده‌بینێته‌وه‌.

لای خۆیەوە سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر  رایگەیاند: 300 كۆمپانیای ئێرانی لەهەرێمدان و ساڵانەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی  نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی 7 ملیار دۆلارە و هەردوولاش دەیانەوێت پەیوەندییە ئابورییەكانیان برەو پێبدەن.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا سێ‌ خاڵی‌ سنووری‌ نوێ‌ كراونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی‌ فراوانتركردنی‌ بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕاكێشانی‌ كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم ده‌ده‌ین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.