Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:46

شیلان سەعدی په‌یامه‌که‌ی ده‌گه‌یێنێته‌ به‌رلین

له‌ توركیا ، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا كاری بۆ كراوه‌
کوردستان TV
100%

خانمە دەرهێنەری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " شیلان سەعدی" لە نوێترین بەشداری نێودەڵەتی دا، لە بەشی ( BERLINALE TALENTS ) بە فیلمی (I promise)  لە خولی شەست و نۆیەمنیی فێستیڤاڵی بەرلینی سینەمایی بەشداری دەكات.

   BERLINALE TALENTS پرۆگرامێكی تایبەتە بە گەشەپێدانی و پێشخستنی تواناو پڕۆژەی دەرهێنەران لەسەرانسەری دونیادا، بۆ ئەمساڵێش ئەم پرۆگرامە لە خولی (69) یەمینی فێستیڤاڵی بەرلین بە بەشداری (250) دەرهێنەری سینەمایی لە ڕۆژانی (9 – 14) ی شوبات بە بەشداری دەیان پسپۆری سینەمایی بەڕێوەدەچێت.

دەرهێنەری فیلمەكە " شیلان سەعدی"  ئاشكرایده‌كات ، چوار ساڵ بەر لە ئێستا كاتێك بۆ یەكەمجار كاراكتەرە گەنجەكانی فیلمەكەم لە كەمپی فیدانلیكی ئامەد بینی، بە خەیاڵیشم دا نەدەهات ئەو ڕەوتە چوارساڵ بخایێنێ ، گوتیشی: شانازی دەكەم چوارساڵ هەموو ساتەكانم لەگەڵ ئێوە بووم، چ ئەو كاتانەی لە پێش كامێرا خەریكی تۆماركردنی ساتگەلێكی ژیان بووین و چ ئەو ساتانەی كامێراكان كوژابوونەوە و شاهید و خەمخۆری ژیانی سەختتان لە ناو كەمپەكان و هەروەها حەولەكانتان بۆ گۆڕینی بارودۆخ بووم.

شیلان ده‌ڵێت ، ئێوە زۆر زیاترن لە كاراكتەری فیلمێك، ئێمە خێزانێكین، نە حەوت، بەڵكو هەشت كەسین و حەولمانە ڕاوەستین لەبەرابەر سەختی و دڵرەقی كەشوهەوای ئەو شەڕە بێ كۆتاییانەی بەسەر كوردستاندا سەپاون، حەولمانە داهاتوو بنەخشێنین، خۆشحاڵی و شانازی منە ئەو فیلمە دەنگی ئێوەیە، خۆشحاڵم لە بەرلین دەنگی ئێوەم، هیوادارم بتوانم بە زمانی سینەما زۆر بە ڕوونی باس لە دەردەكانمان بكەم .

جێی باسه‌ ، فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌ڵێنی من  (I promise)  فیلمێكی سەربەخۆیە و بێ پاڵپشتی و هاریكاری هیچ ناوەند و ڕێكخراوێكی حكومی بەرهەم هاتووە ، فیلمه‌كه‌ له‌ توركیا ، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا كاری بۆ كراوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.