Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:23

‎مەسرور بارزانی: مامۆستا محەمەد مەلا قادر لە تۆماری خەباتی کوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە

پەیامی هاوخەمی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر
کوردستان TV
#7
100%


راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد گوتی: بەداخ  و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.

‎بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

‎خانەوادەی شۆڕشگێڕی ناسراوی  گەلەکەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادر

‎بەداخ  و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕی ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.

‎مامۆستا محەمەد مەلا قادر پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر و مرۆڤدۆست و هەقبێژی کاروانی کوردایەتی بوو، ڕۆڵی لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەكانی مێژووی خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و نموونەی خۆراگریی و نیشتیمانپەروەری بوو، کە هەمیشە لە تۆماری خەباتی كوردستاندا ناوی بە زیندوویى دەمێنێتەوە.

‎بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەین، لەخودای گەورە داواكارین مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەوایی بە هەموومان ببەخشێت.

‎براتان
‎مەسرور بارزانی
‎15ی کانوونی دووەمی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.