Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:50

وه‌زیرى دارایى: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر دەبێت عێراق موچەی ئەو سێ مانگە بۆ هەرێم بنێرێت

نێچیرڤان بارزانى داواى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه‌، سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو بخاته‌ سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق.

رێباز حەملان،  وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند  پێویست بوو  حکومەتی عێراقی مووچەی هەر 12 مانگەکە بنێرێت و لەگەڵ وەزیری دارایی قسەمان کردوە و نێچیرڤان بارزانیش لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لەسەر ئەو پرسە قسەی کردوە و لە یاسای بودجەی 2019دا جێگەی کراوەتەوە.

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: بۆ ناردنی موچەی ئەو سێ مانگەش، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق قسەیكردووەو ئێمەش لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق گفتوگۆمان كردووە، ئەوان رایانگەیاند كە موچەی ئەو سێ مانگەیان لە بودجەی ئەمساڵ جێگیربووه‌.
 
رێباز حەملان گوتی: هەركاتێك بەغدا پارەی ئەو سێ موچەیەی نارد، ئێمەش بەداهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت، موچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران دابەشدەكەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.