Erbil 10°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:27

سه‌رۆکی په‌رله‌مان مۆڵەت و ئیفادی پەرلەمانتاران رادەگرێت

لەبودجەی ساڵی 2019
کوردستان TV
100%


له‌پێناو په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا گه‌شت و شاندنى په‌رله‌مانتاران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

بەپێی نوسراوێك كەواژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمانی لەسەرە، ئەمڕۆ سێ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاریداوە مۆڵەت وئیفادی پەرلەمانتاران وە كاری كۆبوونەوەكانی لیژنە لاوەكییەكان و ئەو لیژنانەی بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان پێك دەهێنرێت رابگرێت.
 
هەر بەپێی نوسراوەكە كە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كراوە ئاماژە بەوەشكراوە، لەبودجەی ساڵی 2019ی ئیتیحادی عێراق ئەو ئیفاد و مۆڵەتانە بۆپەرلەمانتاران راگیراوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.