Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:40

کۆبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان به‌کۆتاهات و راگه‌یاندراوێکى هاوبه‌ش بڵاوکرایه‌وه‌

له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15 ى 1 ى 2019  شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆ بووه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردولا بڕیاریان داوە دو لیژنە پێکبهێندرێت کە تایبەت دەبن بە دیاریکردنى کارنامەى حکومەت و پێوەرەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێ.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌  راگه‌یاندراوێكى هاوبه‌ش بڵاو كرایه‌وه‌ ، ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ : 
بەلاغی كۆبونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان


لە درێژەی بەڕێوەچونی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و خێراتركردنی گفتوگۆكان لەسەر بەرنامەی كابینەی نۆیەم ‌و پێكهاتەكەی، رۆژی (15)ی(1)ی (2019)، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوه‌. 

كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌ و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو

هەردولا، كۆكبون لەسەر بونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربوەكان ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە هەردولا دو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت.
 
هەردولا جەختیان كردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی دیموكراتی كوردستان 

 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.