له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی شکاندنی چەند ماڕکێتێک لە چەند گەرەکێکی شاری هەولێرو دزینی کەل و پەلی نێو ماڕکێتەکان
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکرێن لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێت
لەمبارەیەوە (ر.پ.٨/دابان محه‌مه‌د که‌ریم) ڕێپێدراوی لێکۆڵەر نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند : ئاگادار کراینەوە بە بوونی شکاندنی چەندین ماڕکێت و دزینی کەل و پەلی نێو ماڕکێتەکان، دوای پشتبەستنمان بە کامیرای چاودێری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرای بکەین و دەستگیریان بکەین.
پۆلیسى هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتباران بە ناوی (ب.م.ن)تەمەن (٣٢)ساڵ، (ئـ.ص.ش)تەمەن (٢٩) ساڵ دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی (١٣) تاوانی دزی لە چەند ماڕکێتێکی نێو شاری هەولێر کە بریتی بوون لە بڕێکی زۆر لە پارە بە نزیکەیی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت و بڕێکی زۆر لە کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.
له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ،پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادە (٤٤٣) لە ی.س.ع
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.