Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:13

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : کۆچباربوونی مامۆستا محەمەد مەلا قادر خەسارەتێکی گەورەبوو بۆ هەموو لایەکمان

به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا محەمەد مەلا قادر دەكات
کوردستان TV
100%

‎بەداخ‌و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی  كۆچی دوایی رۆشنبیرو سیاسەتمەداری دیاری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر -مان پێگەیشت، لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی خوالیخۆشبوو تەواوی دۆست‌و هەڤاڵانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان  رادەگەیەنین‌و هاوبەشی خەمتانین.

‎مامۆستا مەلا محەمەد جگە لەوەی لەبواری سیاسیداخەباتكارێكی نەتەوخوازی دێرین  و تێكۆشەرێكی بەهەڵوێست بوو.

‎كۆچباربوونی مامۆستا محەمەد مەلا قادر ، خەسارەتێكی گەورەبوو، بۆ هەموو لایەكمان، لەخوای گەورەو میهرەبان داواكارین گیانی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات‌و، ئارامی‌و سەبووری بە خانەوادە بەڕێزو تێكۆشەرەكەی ببەخشێ‌.

‎انا لله وانا الیە راجعون

‎نووسینگەی راگەیاندنی دكتۆر بەشیر حەداد  جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
‎15کانوونی دووەمی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.