Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:01

له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی سێ ساڵان گیانی له‌ ده‌ستدا

له‌ كه‌مپی بان ڕاسایی سه‌ر به‌ ناحییه‌ی قۆره‌توو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێك منداڵێكی سێ ساڵان ده‌شێلێت و پاش گه‌یاندنیشی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دا.

به‌یانی ئه‌مڕۆسێ شه‌مه‌ له‌ كه‌مپی بان ڕاسایی سه‌ر به‌ ناحییه‌ی قۆره‌توو ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری فاڕه‌ منداڵێكی 3 ساڵان به‌ناوی (ئارام محمود یاسین) ده‌شێلێت و پاش گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژارله‌ كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه‌ و به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ندكراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.