بەهۆی ناكۆكی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان و باڵادەست بوونی میلیشیا چەكدارەكان لە عێراق، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكا ڕێگەی نیشتنەوەی لەفڕۆكەخانەی بەغدا پێنەدراوە.
ئه‌م هۆكاره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نێو خاكی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ندی به ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌ته‌ی ئاماده‌باشی دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
بەپێی هەواڵێكی كەركوك 24، شەوی رابردوو فڕۆكەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا ڕێی نەداوە فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی بنیشێتەوە، ئەوەش بۆتە مایەی دروست بوونی پەشێوی.
بەپێی هەواڵەكە دوای ئەو ڕووداوە، هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەدەوروبەری شاری بەغدا كەوتوونەتە باری تەنگەتاوی و ئامادەباشییەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتری ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.