بڕیارە سبەی دووشهممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چەند پرسێك كۆببێتەوە و پرسی پڕكردنەوەی وەزارەتەكانیش بۆهەفتەی داهاتوو دواخراوە.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان، سبەینێ دوو شەممە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ كۆدەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر پێنج تەوەر دەكات.
بەپێی كارنامەكە، گفتوگۆ لەسەر تانەی پەرلەمانتاری چەند پەرلەمانتارێك دەكات و هەروەها هەمواری یەكەمی دەستەكانی دەستپاكی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
هاوكات هەر لە كۆبوونەوەی سبەینێ، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بەدەستهێنانی نایاسایی دەكات لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای كۆمپانیاكان.
وەك دەردەكەوێت لە كۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ گفتوگۆیەك لەسەر تەواوكاری كابینە وزاریەكەی حكومەتی عیراق ناكرێت، كە بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسیەكانەوە تا ئێستا وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و داد بە بەتاڵی ماونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.