وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق ئاشكرایكرد كه 17%ی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق هه‌ژار و كه‌مئه‌ندام و به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
دوای كۆبونه‌وه‌ی لگه‌ڵ ئینستار جبوری، خانمه په‌رله‌مانتاری عیراق، باسم عه‌بدولزه‌مان، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق رایگه‌یاند" 17%ی خه‌ڵكی عیراق یان هه‌ژارن یان كه‌مئه‌ندامن یان له‌وانه‌ن كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
وتیشی" ئاستی گوزه‌ران له شه‌ش پارێزگای عیراق زۆر نزمه و ئه‌و پارێزگایانه پێویستیان به به‌رنامه و پلانی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ هه‌یه، پێشبینیشی كردوه به‌هۆی بونی خێزانێكی زۆر كه له‌خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، فشارێكی زۆر له‌ماوه‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دروست ببێت.
به‌وته‌ی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، نزیكه‌ی 450 هه‌زار خێزانی هه‌ژار كه توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ كراوه، چاوه‌ڕوانی ته‌رخانكردنی بودجه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تا موچه‌ی چاودێریی خێزانیان بۆ ببڕدرێته‌وه.
ئه‌و توێژانه‌ی موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: بێوه‌ژن و كه‌مئه‌ندام و هه‌ژار و ئه‌و ژنانه‌ی له هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه، موچه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین و فه‌رانگه‌كانی حكومه‌ت له پارێزگاكانی عیراق خه‌رج ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.