كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكرد، رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019ی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق حه‌سه‌ن كه‌عبی ئەمڕۆ یەكشەممە رایگه‌یاند: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019ی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی دیاریكردوه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش، داوای لەحكومەتی عێراق كردووه لەئێستاوە ئامادەكاری پێویست بكات بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.
هاوكات ریاز به‌دران، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یامێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردوه‌و وتویه‌تی: هه‌رچه‌نده كۆمسیۆن ئه‌و واده‌یه به‌گونجاو ده‌زانێت، به‌ڵام دواجار بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.