Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 03:29

به‌ ڤیدیۆ .. له‌شه‌ڕی نێوان عه‌شیره‌تێکی به‌سڕه‌ چه‌کی سووک و قورس به‌کارهات

هێزه‌كانی سوپا توانیان دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ شه‌ڕێكی نێوان عه‌شیره‌تێك له‌ قه‌زای هاریسه‌ له‌ باكووری به‌سره‌ چه‌كی سووك و قورس به‌كار هات و دواتر هێزه‌كانی سوپا توانیان دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌ید شوهه‌دا له‌ قه‌زای هاریسه‌ له‌ نێوان رۆڵه‌كانی عه‌شیره‌تێكدا بووه‌و له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولاشدا چه‌كی سووك و قورس به‌كار هاتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستییان به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌ستییان له‌ تێكدانی دۆخه‌كه‌ هه‌بووه‌و هیچ كه‌سێكیش له‌شه‌ڕه‌ته‌قه‌دا نه‌بۆته‌ قوربانی.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.