سه‌رچاوه‌كى ناوخۆى عێراقى به سكاى نیوزى راگه‌یاندووه زیاترله 20 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى" چوونه‌ته ناو موسڵ و ده‌وروبه‌رى له چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌و پارێزگایه جێگیر كراون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه ئه‌و هێزه ئه‌مریكیه هه‌ڵساوه به ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه‌ى ناوخۆى عێراقى له‌و بنكانه
به‌رپرسێكى باڵا پێشتر به هه‌مان سه‌رچاوه‌ى راگه‌یاندبوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا چوار بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ له ناوچه جیاجیاكانى باكورى عێراق به چه‌كى پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه داده‌مزرێنێت و هه‌رله‌دواى ئه‌و چوار بنكه‌یه پێنج بنكه‌ى دیكه‌ش زیاد ده‌كات
شیاوى گووتنه له حه‌فته‌ى رابردوو هێزێكى دیكه‌ى ئه‌مریكا به هه‌مان شێوه چوونه ناو سه‌ربازگه‌ى (كه‌ى وه‌ن)ى شارى كه‌ركوك و سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقیان له‌و شوێنه ده‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.