ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵات، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.
ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتارێكی لیژنەی نەوت و گاز لەئەنجومەنی نوێنەران، واژۆی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاكانیان كۆكردۆتەوە بۆ لێپرسینەوە لەبەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ بەهۆی ئەوەی پارو سامانی عێراقی بەهەدەرداوە.
عودەی عەواد، پەرلەمانتاری لیژنەی نەوت وگاز بەمیدیا عێراقییەكانی راگه‌یاندووه، و واژۆیان بۆ بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری سۆمۆ كۆكردۆتەوە تاوەكو بێتە پەرلەمان.
هه‌روه‌ها داواشكراوه، ئه‌و سێ به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ر له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو بانگهێشت بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌ماندا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هه‌رچی زووه رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌وڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ش كه چیتر سامانی وڵات له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێت بدزرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرێوەبەری كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی زیادەرۆیی كردووە لەخەرجكردنی پارە و هەروەها پارەیەكی زۆری بەهەدەر داوە لەساڵی رابردوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.