لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران د. به‌شیر حه‌داد ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆریستیەی كرد كە رۆژى هەینی 11 ى 1 ى 2019 ، بازاڕای قەزای قائیمی كردە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
حه‌داد ڕایده‌گه‌ێنێت ، كه ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئاین و بنه‌ما مرۆڤیهكانن، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌مولا لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ له ناوبردنی تاوانباران و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ لایه‌نه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان له ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كات و داوای له خوای گه‌وره كردووه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادیان بكات و هیوای چاكبونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كانیش ده‌خوازێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.