Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:00

لۆرین به‌ فیلمێک به‌شداری فێستیڤاله‌که‌ی هه‌ولێر ده‌کات

42 فیلم لە 12 وڵاتەوە بەشدارن
کوردستان TV
100%


كچه‌ كوردی ڕۆژئاوای کوردستان و نیشتەجێی وڵاتی سعودیه‌ " لۆرین عیسا " به‌ فیلمێك بەشداریی فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ده‌كات .

فێستیڤاڵی سینەمایی دژ بە تیرۆر ساڵانە لە یه‌كی شووباتدا لە هەولێر دەست پێ دەکات، بۆ ئەمساڵ 42 فیلم لە 12 وڵاتەوە بەشدارن ، بۆ ئه‌مساڵ كچه‌ سینه‌ماكاری كورد " لۆرین " به‌ فیلمێك له‌ ژێر ناوی " المسحوق الاسود " له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بێت .

چیرۆكی ئه‌م قیلمه‌ راستییه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس لە رووداوێکی تیرۆریستی دەکات لە سعوودیە روویداوە كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك چەندان کەس بوونە قووربانیی . 
لۆرین ئاشكرایده‌كات ، ئەو وەک کوردێک لە سعوودیە بۆ ئەو کارە تووشی چەندان گرفت بووه‌ لەبەر ئەوەی کورد بووه‌ و خەڵکی وڵاتەکە نەبووه‌ گرفتی زۆرى بۆ هاتووه‌ته‌ پێش لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا .

لۆرین عیسا کچە کوردێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە سعوودیە دەژی، میدیاکانی ئەو وڵاتە بە باڵیۆزی کورد لە وڵاتانای عەرەبی ناوی دەبەن، پێشتریش لەسەر شانۆی ئەو وڵاتە ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و دەنگدانەوەی زۆر لێکەوتەوە .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.