Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:39

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستی پێکرد

بەئامادەبوونی زۆربەی پەرلەمانتاران
کوردستان TV
100%


كەمێك پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دەستی پێكرد.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، بەئامادەبوونی زۆربەی پەرلەمانتاران دانیشتنەكە دەستی پێكردووە.

هەر بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، خوێندنەوە و گفتوگۆی چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەکرێن لەوانەش یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی، یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، پڕۆژە یاسای زیادەڕەوی نیشتەجێبوون و دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە پەرلەمانتاران متمانەیان بە نەوفەل بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەخشی و سوێندی یاسایی خوارد هاووڵاتییەکی مەسیحیی عێراقی لەدایکبووی 1980یە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.