Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:42

دوای رۆژێک له‌سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10-1- 2019  بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ به‌غدا دوای رۆژێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق دێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عاسم جیهاد، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه‌: سه‌ردانه‌كه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ له‌ بواره‌كانی نه‌وت و ووزه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.