سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، داواى له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه، ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له كه‌ركووك، دابگرنه خواره‌وه.
نووسنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند: "عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كانیان له كه‌ركووك، دابگرنه خواره‌وه".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه باشترین ڕێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ئه‌وه‌یه، پرسیار له دادگای فیدڕاڵی بكرێت له‌باره‌ى ده‌ستووریبوونى ئه‌و هه‌نگاوه پێش ئه‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێت: "گه‌ر بمانه‌وێت ڕێز له‌ده‌ستوور بگرین".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، كه‌ركووك له‌چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستووردایه و مافى خۆیانه ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه، كه كه‌ركووك له‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه و نابێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌ده‌ستوور یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى حزب، ئه‌وه ئاساییه و پێشێلكردنى ده‌ستوور نییه".
جێی باسه، شه‌وى ڕابردوو ئەو گرووپەی یەكێتی كە لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا، كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تریان رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كرد، بە حیسابی خۆیان مزگێنیان بە كوردستان دا گوایە ئاڵای كوردستانیان لە كەركووكی داگیركراودا بەرز كردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.