تورکیا ماوەیەکە هەڕەشەی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵای رووباری فورات دەکات و چەندین یەکەی سەربازیی گەورەی لەسەر سنووری نێوان تورکیا و رۆژئاوای کوردستان، کۆکردووەتەوە.
لهم بارهوه شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی پەیەدە بە ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)ی راگەیاندووە، حزبەکەی بەرگری دەکات و ئێستاش ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی سوپای تورکیا دەکات.
هەڕەشەکانی تورکیا لە کاتێک دایە، کە شەوی 19/12/2018، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.
ئەو هێزە ئەمریکییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا جێگری ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.