Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 02:25

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هۆشداری ده‌داته‌ کۆمپانیاکانی ئینته‌رنێت

له‌ باره‌ی خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌شه‌واندا، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ئاگادارده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ .

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: خاوبوونه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ شه‌واندا، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌گرفتی ته‌كنیكی كۆمپانیاكان هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ به‌شداربووان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بكه‌ین.

هه‌روه‌ها به‌شێكی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ڕێی سیستمی بێ سنووره‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ به‌شداربوانیان و به‌شێكی دیكه‌یان له‌ڕێی سیستمی ADSL و WI-FI و ئه‌و سیستمه‌ی دوایی تاراده‌یه‌ك خاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ده‌ڵێت:  هه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوو به‌ چاكسازی له‌ تۆڕه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ به‌شداربووانی، رێوشوێنی یاسای له‌ به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت تا ده‌گاته‌ ئاستی سزادانیان .

په‌یامنێر/ هۆشه‌نگ عه‌بدولـڵا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.