Erbil -0°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:57

عه‌بادی: مالیکی ھێزه‌کانی ئه‌مریکای ھێناوه‌ته‌ عێراق

داوا له‌ ھێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌ راستگۆیی
کوردستان TV
100%

ھاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رله‌ ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ دوو مانگ، ئه‌مریكا ھێزه‌كانی ھێناوه‌ بۆ عێراق و عه‌بادی ھێزه‌كانی كردووه‌ به‌ ھێزی فره‌ وڵات نه‌وه‌ك به‌ته‌نھا ئه‌مریكییه‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه‌ "ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ بۆ رای گشتی عێراق رابگه‌یه‌نین كه‌ ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌رواری ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ ھێنراون و بانگكراون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ عێراقه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز نوری مالیكی-یه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ ھۆی ھێرشه‌كانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند پارێزگایه‌كه‌وه‌ بوو و ئه‌مه‌ش له‌ به‌نگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌ نێوان ھه‌ردوو وڵاته‌وه‌ گۆڕدراونه‌ته‌وه‌ روونه‌ و پشتیشی به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌ستووه‌".

ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ش ھاتووه‌ "كاتێك به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وه‌رگرت له‌ به‌رواری هه‌شتی ئه‌یلوولی ٢٠١٤ ھێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق بوون، واته‌ بوونی ئه‌مان بۆ پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ لایه‌ن عه‌بادی-یه‌وه‌ به‌ دوو مانگ دێت، به‌ڵام عه‌بادی ئه‌و ھێزانه‌ی كرد به‌ ھێزی فره‌ وڵات نه‌وه‌ك به‌ته‌نھا ئه‌مریكییه‌كان بن، بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ ھێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌ راستگۆیی و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ شێواندنی راستییه‌كان و رای گشتیش".

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت "ھێشتا دكتۆر عه‌بادی سووره‌ له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، سه‌رجه‌م ئه‌و ھه‌نگاوانه‌شی ناویه‌تی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراقدا بووه‌ و ئه‌و شێواندنانه‌ی ده‌كرێت ھیچ له‌ سووربوونی ئه‌و له‌سه‌ر ھه‌ڵوێسته‌كانی ناگۆڕێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.