Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 03:06

رێکخراوی به‌در : به‌ ووردی چاودێری ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ شه‌وی رابردوو له‌که‌رکوک چی روویدا

ئێستا عێراق و كه‌ركوك جیاوازه‌ له‌ساڵی 2017
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكخراوی به‌در هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی له‌ دژی هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كرد ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌ له‌شاری كه‌ركوك بنێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌ له‌ لقی باكوور، له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت:  ئێستا عێراق و كه‌ركوك جیاوازه‌ له‌ساڵی 2017، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ سه‌پاندنی ئاسایش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

121

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌ ووردی چاودێری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وی رابردوو چی له‌كه‌ركوك روویدا، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه‌ زۆر باش له‌ باكگراوه‌ندو پاڵنه‌ره‌كانی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی تێده‌گه‌ین.

له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شه‌وی رابردوو یه‌كێتی رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له‌شاری كه‌ركوك بۆ جارێكی دیكه‌ ئاڵای كوردستانیان به‌رزكردۆته‌وه‌، هه‌ر دوای به‌دوای ئه‌مه‌ش به‌ڤیدیۆ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هێزێكی دژه‌ تیرۆری عێراق ئاڵای كوردستانیان به‌ یه‌كێتی له‌كه‌ركوك داگرتووه‌.

رێكخراوی به‌در، گرووپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه‌و له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.