Erbil -0°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:32

عادل عه‌بدولمه‌هدى: له‌باره‌ى جێگیربوونى هێزى ئه‌مریکى له‌ عێراق ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ى خۆیدا
عادل عه‌بدولمه‌هدى: له‌باره‌ى جێگیربوونى هێزى ئه‌مریكى له‌ عێراق ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا الیوم، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوێنێ سێشه‌ممه‌ 8ى كانوونى دووه‌م له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ى خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و هیچ زانیاریه‌كی ده‌رباره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌و جێگیربوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق وه‌رنه‌گرتووه‌ .

عه‌بدولمه‌هدى به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ جێگیربوونى هێزى نوێى سوپاى ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ فه‌رمى من هیچ زانیاریه‌كم پێنه‌گه‌یشتووه‌ و ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌. 

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق به‌ گشتى كه‌می كردووه‌ و ته‌نها 8000 هه‌زار كه‌س له‌ هێزى بیانى له‌ عێراق هه‌ن.

هاوكات له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ عه‌بدولمه‌هدى گوتى:" ئێمه‌ هیوا ده‌خوازین كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت".


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.