Erbil 22°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:49

به‌ڤیدیۆ... به‌ قاچاخ بردنى نەوتی کەرکووک بۆ ئێران به‌رده‌وامى هه‌یه‌

شوفێری تانكەرەكان ناوێرن لەبەردەم كامێرا قسە بكەن
کوردستان TV
100%

رۆژانە سەدان تانكەر نەوت لە شاری كەركووكەوە رەوانەی ئێران دەكرێت و له‌م باره‌وه‌ كوردستان24 ڤیدیۆیى شەقامێكى نێوان باشماخ و شاری مەریوان لە رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاودەكاتەوە، كە رۆژانە سەدان تانكەر نەوتی كەركووكی پێدا دەگوازنەوە. ئەوە لەكاتێكدایە ئەمەریكا كوردی ئاگاداركردووەتەوە كە نابێ نەوت بە ئێران بفرۆشن.

ئەگەرچی بەھۆی بواری ئەمنی، شوفێری تانكەرەكان ناوێرن لەبەردەم كامێرا قسە بكەن، بەڵام دەڵێن لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە بەردەوامی نەوتی كەركووك بە تانكەر رەوانەی ئێران كراوە. وەك خۆیان باسی دەكەن، رۆژی واھەبووە 30 ھەزار بەرمیل و ھەندێك جاریش رۆژانە 60 ھەزار بەرمیل لەو رێگەیەوە رەوانەی پاڵاوگەكانی تەورێز و كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان كراون.

ئەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی" كورد ھەندێك نەوتیان ھەیەو بە ئێرانی دەدەن و ئەوەش دڵخۆشیان ناكات.

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندبوو كە ئێران بۆ كەمكردنی گوشاری گەمارۆكانی ئەمەریكا كەڵك لە نەوتی كەركووك وەردەگرێت، ھەفتەی پێشتریش، وەزیری وزەی ئەمەریكا سەردانی ھەولێری كردبوو، بۆ ئەوەی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەموو بازرگانییەكی وزە لەگەڵ ئێران رابگرن، لێدوانەكەی ترەمپ دەریخست كە ھێشتاش نەوتی كەركووك رەوانەی ئێران دەكرێت.

لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر گرووپێك لە دەرەوەی یاساو بە بێ گەرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا بەشێك لە نەوتی كەركووك بە قاچاغ ھەناردەی ئێران دەكەن، ئەو نەوتە جگە لەوەی خەریكە ئەمەریكا لەدژی كورد ھان دەدات، ھاوكات رێگەوبانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانیشی وێران كردووەو ھیچ سوودێكیشی بۆ كوردستانیان نەبووە.

بۆ بینیننى ڤیدیۆ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.youtube.com/watch?time_continue=115&v=1_pBa-jKoRw

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.