Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 17:37

دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی فەرسەت سۆفی خه‌ڵات ده‌کرێت

یەکەم جارە ئەندام پەرلەمانێک بگەڕێتەوە سەر پیشەی خۆی
کوردستان TV
#7
100%


خەڵات کردنی ئەندام پەرلەمان دکتۆر فەرسەت سۆفی کە بە هۆی هەڵوێستە نیشتمانیەکەی کە بریتی بوو لە ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشین و گەڕانەوەی بۆ سەر پیشەی خۆی، لە لاین تۆڕی پاراستنی نیشتمان خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشرا.

ئه‌مڕۆ لە بارەگای دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی حکومی و حزب و لاینگر و خۆشەویستانی، رێوره‌سمی خەڵات کردنی ئەندام پەرلەمان دکتۆر فەرسەت سۆفی کە بە هۆی هەڵوێستە نیشتمانیەکەی کە بریتی بوو لە ڕەت کردنەوەی موچەی خانەنشین و گەڕانەوەی بۆ سەر پیشەی خۆی، لە لایه‌ن تۆڕی پاراستنی نیشتمان خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشرا.

شایەنی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمانێک خانەنشینی پەرلەمانی ڕەت بکاتەوە و بگەڕێتەوە سەر پیشەی پێشووتری خۆی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.