Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 02:37

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان خه‌رج ده‌کرێت

له‌ راگه‌یه‌نداوێكی ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێر
کوردستان TV
#7
100%


کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئۆفیسی پارێزگای هه‌ولێر ناوی ئەو بانکانەی ئاشکرا کرد، بۆ دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان كارمه‌ندبوون.

ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ساڵی 2018 ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كانیان له‌ رۆژی 2019/1/12 بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ سه‌ردانی ئه‌و بانكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن، به‌پێی بانكه‌كانیان.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی 12-5-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش به‌رێوه‌چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.