Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 04:43

هێزێکی ئاسایشی سلێمانی ده‌رگای سینه‌ما سالم یان داخست

بڕیار بووه‌ فيلمێك له‌سه‌ر ساكینه‌ چانسیز نمایش بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی سینه‌ماكه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هێزێكی ئاسایشی گشتی سلێمانی چوونه‌ته‌ سینه‌ما سالم و ده‌رگای سینه‌ماكه‌یان داخستووه‌.

ئیداره‌ی سینه‌ماكه‌ رایانگه‌یاندووه‌، داخستنی سینه‌ما سالم له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌ ساڵیادی كوژرانیدا فيلمێك له‌سه‌ر ساكینه‌ چانسیز نمایش بكه‌ن.

ئه‌وه‌ جاری دووه‌مه‌ ئاسایشی سلێمانی ده‌چێته‌ سه‌ر سینه‌ما سالم و ئیداره‌ی سینه‌ماكه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ باره‌ی راگرتنی ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ باس له‌چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ساكینه‌ جانسیز ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ و له‌ به‌رواری 9 ی كانونی دووه‌می ساڵی  2013 له‌ ئه‌نجامی هێرشێكدا له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵیدا به‌ناوه‌كانی  فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌میز له‌ پاریس تیرۆر كران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.