بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو سۆران ئەدیب حەمەکەریم ئاغا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتیمان، بەرپرسی رێكخراو لە وڵاتی سوید، (سۆران ئەدیب حەمەکەریم ئاغا قەرەداغی)مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.