لە باکووری کوردستان حەوت پارتی سیاسی بوونە هاوپەیمانی هەدەپە و پشتیوانی خۆیان بۆ کانیدیدەکانی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/1/7 هەریەک لە پارتەکانی (حه‌ره‌كه‌تی ئازادی، دەبەپە، کۆمەڵەی کوردی شۆڕشگێر و دیموکراتیک، پارتی ئینسان و ئازادی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمی دیموکراتی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانیی تورکیا) و
هه‌ده‌په بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌كانی مانگی ئاداری توركیا لیستێكی هاوبه‌شیان دامه‌زراند به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئەو پارته كوردیانه رایانگەیاند: ئامانج لەو رێککەوتنە دروستکردنی یەکێتی کوردە لەبەرامبەر فشارەکانی دەسەڵاتی تورکیا و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی هەدەپە و بەرپرسی ئەو پارت و کۆمەڵانە ناوڕۆکی رێککەوتنەکە راگەیەندرا.
هه‌ر له‌و مەراسیمه‌كه‌دا ناوەڕۆکی هاوپەیمانێتیەکە بۆ ڕای گشتی خرایەڕوو جەختیانکردەوە ئامانجیان یەکێتی گەلی کورد و بەهێزبوونیانە لەبەرامبەر دەسەڵاتی تورکیادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.