Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:32

شاخەوان عەبدوڵڵا : ئه‌مریکا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ى سه‌ربازگه‌ى که‌ى وه‌نى که‌رکوک ده‌کات

سەرۆکى لیستى برایەتى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک : ئەمریکا هێزى خۆى رەوانەى کەرکووک کرد
کوردستان TV
100%


ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا دەلۆ رایگەیاند "ماوەیەکە ئەمریکا جموجۆڵى هێزەکانى لە سەرتاسەرى عێراق زیادکردووە و جگە لە سەربازەکانیان دەیان کەلوپەلى دیکەى سەربازییان لە چەند ناوچەیەکى جیاوازى عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان جێگیر کردووە".

شاخەوان عەبدوڵڵا لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "لە دوو رۆژى رابردووەوە هێزەکانى ئەمریکا، هێزە عێراقییەکانیان لە سەربازگەى کەی وەن ئاگادار کردووەتەوە کە هێزەکانى ئەمریکا پێویستییان بە شوێنى زیاترە بۆ مانەوەیان لە سەربازگەکە، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەمریکا سەربازگەى کەی وەن-ى لە پارێزگاى کەرکووک فراوانترکردووە و هێزى زیاترى رەوانەى ناوچەکە کردووە".

ئەو ئەندامەى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە هاوکات ئەندامی لێژنەى ئاسایش و بەرگریش بوو دەڵیت "جموجۆڵى هێزەکانى ئەمریکا بەتەنها لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک نییە، بەڵکو ئەمریکا هێزەکانى خۆى لە بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار زیادکردووە و لە چەند ناوچەیەکى شارى تکریت و ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا جموجۆڵى هێزەکانیان زیادتر بووە".

هاوکات سەرۆکى لیستى برایەتى و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، محەمەد کەمال بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمە دەزانین ئەمریکا هێزى خۆى رەوانەى کەرکووک کردووە و لە سەربازگەى کەی وەن جێگیرى کردوون، بەڵام تا ئێستا نەمانزانیوە ئامانج لە هاتنیان چییە".

محەمەد کەمال دەڵێت "پێمان باشە هێزەکانى ئەمریکا دەگەڕێتەوە کەرکووک، چونکە ماوەیەکە جموجۆڵى داعش لە سنوورەکە زیادی کردووە، ئەو هێزە عێراقییانەى لە سنوورى کەرکووک-ن ناتوانن جموجۆڵەکانى تیرۆریستانى داعش لە ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".

سه‌رچاوه‌  - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.