Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:05

شێخ جەعفەر مستەفا : ئەو کەسانەی باس لە دوو ئیدارەیی دەکەن جیاوازیان نییە لەگەڵ بکوژی پێشمەرگەکان

سەرۆک بارزانی دەتوانێت هەموو گرێ کوێرەکان بکاتەوە
کوردستان TV
100%


شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان 24 را رایگەیاند، سبەی سێشه‌ممه‌ 8 ى 1 ى 2019 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى  كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  بە ئاماده‌بوونى سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆدەبنەوە


راشیگەیاند: هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەدەین و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک بارزانی رۆڵی کاریگەری خۆی بخاتە گەڕ و پێمان وایە سەرۆک بارزانی دەتوانێت هەموو گرێ کوێرەکان بکاتەوە.

 شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا راشیگه‌یاند ، ئەو کەسانەی باس لە دوو ئیدارەیی دەکەن، ئەو کەسانەن کە دزی سەروەت و سامانی ئەم میللەتەن و هەلپەرست و خیانەتکارن، هیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ بکوژی پێشمەرگەکان.

 

 

 

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.