ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7 ى 1 ى 2019 بێوار زەید، گوتەبێژی بەڕێوه‌بەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکی ساڵی 2018 ڕاگەیاند
له‌ساڵی رابردوودا ٧٣٤ رووداو به‌هۆی شۆرتی كاره‌با ، ١١٠ رووداو به‌هۆی غاز، ٢٥٤ رووداو به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ، ٧٣ رووداویش به‌هۆی جگه‌ره روویانداوه
گوته‌بێژى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، له‌كۆی ئه‌و رووداوانه‌دا ٤٦ حاڵه‌تی مردن ، ١٤٣ حاڵه‌تی بریندار ، ٣١ رووداوی خنكان ، ٣٣ رووداوی رزگاركردن هه‌بووه له‌لایه‌ن تیمه‌كان
بێوار زەید راشیگه‌یاند ، لە ساڵی رابردوودا، ١٢ خولی رۆشنبیری کراونەتەوە کە هەزار و ٢٩١ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە تیایدا سوودمەند بوون و ٦١١ بەڵێننامە لە خاوەن پرۆژەکان وەرگیراونەتەوە و مۆڵەتی تازەش بە ٦٦١ پرۆژەی نوێ دراوە.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانى هه‌ولێر راشیگه‌یاند ، ١٤٩ ئۆتۆمبێلیان هەیە بۆ ئاگرکوژێنەوە، بەڵام گلەیی لە هاووڵاتییان و شوفێران کرد کە لەکاتی پێویست هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناکەن ، ئەمەش هۆكارێكه تیمەکان درەنگتر بگەنە شوێنێ رووداوەکان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.