Erbil 4°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 01:31

ئه‌مرۆ زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن قوتابی به‌شداریان له‌ تاقیکردنەوەکانی وه‌رزی یه‌که‌م کرد

لە پارێزگای ھەولێر لە پۆلەکانی چواری بنەڕەتی تا یانزەی بنەڕەتی بریتیین لە ٣٦١ ھەزار و ٨٦٤ قوتابی
کوردستان TV
100%

به‌ به‌شداری زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن قوتابی له‌ سه‌رتا سه‌ری هه‌رێمى كوردستان به‌شداریان له‌ ئه‌زموونی كۆتای وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ  ٢٠١٨-٢٠١٩ لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.


بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی خوێندن و بارودۆخی ھۆڵەکان و ئاگاداربوون لە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق خۆشناو) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بەیاوەری مامۆستا( شێرزاد حەمەدەمین) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و سەرپەرشتیاریی یەکەمی بنەڕەتی لەپەروەردەی دەشتی ھەولێر چەند ھۆڵێکی تاقیکردنەوەی لەچەند قوتابخانەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی ھەولێری بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە چاودێریی رەوشی تاقیکردنەوەکانییان کرد و گوێی لە داواکارییەکانییان گرت.
لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ ژمارەی ئەو قوتابییانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن لە پارێزگای ھەولێر لە پۆلەکانی چواری بنەڕەتی تا یانزەی بنەڕەتی بریتیین لە ٣٦١ ھەزار و ٨٦٤ قوتابی، ھەروەھا پۆلەکانی یەک تا سێی بنەڕەتی وەکو دوا ھەڵسەنگاندن به‌ شدارن بریتیین لە ١٦٥ ھەزار و ٥٠ قوتابی.
جێی ئاماژەیە زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی لە تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ کە رۆژی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن بوو بەشداربوون.
لەکۆتایی سەردانەکەیدا مامۆستا بەشدار عەبدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر دەستخۆشیی لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران و سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن بەگشتی و پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان بەتایبەت لەھەرێمی کوردستان دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.